ئادار 01, 2022 16:02 Asia/Tehran
  • زەبری گورچکبڕی نەیاران لە میکانیزمی سەرۆکایەتیی و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»

سەرۆکانی شەش پارتی نەیاری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیمانێکیان دژی ناوبراوو میکانیزمی سەرۆکایەتی واژۆ کرد.

ڕێبەرانی پارتە نەیارەکانی دەوڵەتی تورکیا لەو باوەڕەدان کە بە ھاتنە سەر کاری میکانیزمی سەرۆکایەتی لە ماوەی پتر لە دووساڵی ڕابردوو، ھەل و مەرجی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئاسایشتیی وڵات لە چاو ساڵانی ڕابردوو کە وڵات سیستێمی پەرلەمانیی تیادا بوو لە دۆخێکی باشتردا نییەو ئەمەش بووەتە ھۆی نیگەرانیی چینە جۆربەجۆرەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرۆکانی شەش پارتی نەیاری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پەیمانێکیان واژۆ کردووە کە بە گوێرەیەوە ھەرکە گەییشتنە دەستەڵات و پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەیان وەلا نا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، سیستێمی سەرۆکایەتی ھەڵدەوەشێننەوە.

«کەمال قلیچدار ئوغلو» سەرۆکی پارتی کۆماری گەل، «مەراڵ ئاگشنەر» سەرۆکی چاک پارتی، «تەمەڵ کەرەموڵڵا ئوغلو» سەرۆکی پارتی بەختەوەری، «گۆڵتکین ئویساڵ» سەرۆکی پارتی دیموکرات، «عەلی باباجان» سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی، و «ئەحمەد داوود ئوغلو» سەرۆکی پارتی داھاتووی تورکیا لە سەرکردەکانی ئەو شەش پارتەی نەیاری ئەردوغانن.

نەیارانی ئەردوغان ڕایانگەیاندووە، ئێمە بڕیارێکی لێبڕاوانەمان داوە کە پارتی دادوگەشەی تورکیا وەلا بنێین و دیموکراسی بگەڕێنینەوە بۆ تورکیا.

سەرپەیڤ