ئادار 02, 2022 10:42 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی ئۆپراسیۆنی زستانەی «ئەرن_٢٨»ی سوپای تورکیا دژی پەکەکە

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی زستانەی «ئەرن_٢٨»ی سوپای تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای «شەرناخ» دەستی پێکراوە.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنی زستانەی «ئەرن_٢٨»ی سوپای تورکیا  کە بە مەبەستی پاکتاو کردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی پێکراوە، ٦٤٨ چەکدارو ٤٠ گروپی ھەڵمەتبەر تیای دا بەشدارن.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ھەروەھا جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپراسیۆنی زستانەی «ئەرن_٢٨»ی سوپای تورکیا دژی بنکەوبارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لێبڕاوانە بەردەوام دەکرێت.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم یان ھەمان پەکەکە لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە ناوەکانی باکووریو باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیای داگیر کردووەو ھەروەھا دوو ئۆپراسیۆنیشی بە ناوەکانی چڕنۆکی ھەورەتریشقە لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە. ئەم ئۆپزاسیۆنەی تورکیا لە لایەن دەوڵەت و جەماوەری عێراق و سووریاو کۆمەڵگای جیھانییەوە ئیدانەکراوەو وەک پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە.

سەرپەیڤ