تورکیا ، 2 ساڵ بەندکرانی پەیامنێرێک لەبەر بێ رێزی کردن بە ئەردۆغان
ئادار 13, 2022 13:18 Asia/Tehran
پەیامنێرێکی تورکیایی بە تاوانی بێڕیزی کردن بە ئەردۆغان ، 2 ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە .
تورکیا لە سەرەکی ترین بەندکەرانی رۆژنامەوانان لە جیھان دایە .
ھەزارن کەس لەوان سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و لە دیارترین کەسایەتیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە بە پێی یاسای بێڕێزی کردن بە سەرۆکی تورکیا گیراون .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، کاباش پەیامنێری 52 ساڵەی تەلەفزیۆنە کە زیاتر سیاسەتەکانی تورکیا دەگوازێتەوە و لە ئاخری ژانیڤەریەوە دەست بەسەر کراوە .
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا مانگی ئوکتوبری رابردوو رایگەیاند یاسای سزای بێڕێزی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا دەبێ بگۆردرێ .