ئادار 24, 2022 16:18 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشە:دەبێ پابەندی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بین لەمەڕ ئازاد کردنی دەمیرتاش

جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەی دەسەڵاتداری تورکیاش چووە پاڵ ئەوکەسانەی داوای ئازادکردنی «سەڵاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و «عوسمان کاڤالای» چالاکوان‌و پیاوی خاوەنکاری تورکیی دەکەن.

«حەیاتی یازجی» جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشە (ئاکپارتى) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "حوڕیەت"ی تورکی‌ و بەشێوەیەکی ناراِستەوخۆ داوای ئازادکردنی هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش‌» و «عوسمان کاڤالای» کرد.

«یازجی» لەچاوپێکەوتنەکەدا وتوویەتی: نابێت لەکاتی پرۆسەی دادگاییکردندا دەستتێوەردان بکرێت، بۆ ئەوەی  کارنەکاتەسەر ڕێرەوی دادگا، بەڵام دەبێت تورکیا ڕێگایەک بدۆزێتەوە کە بەهۆیەوە پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ببین کە تێیدا بڕیاری داوە هەریەک لە«دەمیرتاش‌»و «کاڤالای» ئازادبکرێن.

پێشتر «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی «سەلاحەدین دەمیرتاش‌» و «عوسمان کاڤالای» وتبووی کە ئەوان دان بەبڕیاری داداگایەکدا نانێن کە دان بەبڕیاری دادگاکانماندا نەنێت.

سەرپەیڤ