ئادار 26, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ئافرەتێکی نوێنەری پەرلەمانیان لە بەر پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی یانەی پەیامنێرانی لاو، دوای ھەڵوەشانەوەی حەسانەی دادەڤانیی «سمرا گوێزەل»ی نوێنەری پەرلەمان، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان قۆڵبەست کرا.

دەزگای دادی تورکیا «سمرا گوێزەل»ی نوێنەری سەربە پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە»ی بە ئەندامەتی لە تاقمی پەکەکەدا تۆمەتبار کردووەو بڕیاری گرتنی بۆ دەرکردووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا دوای بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێکی کۆنی «گوێزەل» لە تەنیشتی ئەندامێکی پەکەکەدا بە ناوی «وڵکان بورا» بە ٣٢٥ دەنگی تەبا حەسانەی دادەڤانیی ناوبراویان ھەڵوەشاندەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە «سمراگوێزەل» وتوویەتی ئەو وێنانەی بڵاو بوونەتەوە کۆنەو ھی سەردەمێکە کە پەیامنێر بووە.

سەرپەیڤ