نیسان 19, 2022 22:29 Asia/Tehran
  • دەست پێ کرانی ھێرشێکی دیکە لە تورکیا بۆ بەرنگار بوونەوەی نەیاران

تورکیا بۆ لەنێو بردنی تۆکمەوتەواوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئۆپراسیۆنی «ئێرن گەمارۆی دووھەم»ی لە پارێزگای ھەکاری دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «تی ئاڕ تی»،وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی «ئێرن گەمارۆی دووھەم» بە مەبەستی لەنێو بردنی یەکجاریی پەکەکە لە پارێزگای ھەکاری ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە دەست پێ کراوە.

٦٥٤ چەکدار لە قەواخی ٤٢ تاقم لە ئۆپراسیۆنی «ئێرن گەمارۆی دووھەم» لە پارێزگای ھەکاری دا بەشدارن.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بەیاننامەکەی دا باسی بەردەوامیی زنجیرە ئۆپراسیۆنی «ئێرن گەمارۆی دووھەم»ی کردووە لە پارێزگای ھەکاری ھەتا لەنێو بردنی یەکجاریی پەکەکە لەنێو ئەم وڵاتەدا.

جێگای ئاماژەیە کە دانکارا سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕینی ھەردوک وڵاتی عێراق و سووریا، بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە لە باکووری ئەم دوو وڵاتەش دا خەریکی ڕمبازێن و ئەنجام دانی ھێرشی نایاساییە.

سەرپەیڤ