ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە : شەڕ دەگوازینەوە بۆ نێو تورکیاش
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاندووە: شەڕ تەنیا بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو لە هەر شوێنێک هێرش بکرێت شەڕ لەوێ ڕوودەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، «دوران کاڵکان» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی «مەدیا هەبەر»دا ڕایگەیاند: لەم قۆناغەدا هێرش تەنیا لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بەڕێوەناچێت، لە هەر شوێنێک ئاکەپە ـ مەهەپە هێرش بکەن، شەڕ لەوێدا ڕوو دەدات، لە تورکیا بە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتەشەوە شەڕ ڕوودەدات، شەڕ دەربازی ناوخۆی تورکیا دەبێت، لە شارە گەورەکاندا شەڕی هەرە کاریگەر دەقەومێ.
ئەم ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ئانکارا،وتیشی: پارتی خۆی له خۆیدا به ڕێگا و شێوازێک له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دایه، عێراقیش به‌شداره، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌توانێت له هه‌فتانین تا خواکورک خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو هێرشانه بکات، دیارە ئه‌مه به رێگه‌پێدان و پشتیوانیی پارتی و کاربه‌ده‌ستانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، شه‌ڕ ته‌نیا له هه‌فتانین تا خواکورک نابێت، بەڵکو به ته‌واوی ھەرێمی کوردستاندا بڵاوده‌بێته‌وه و زیانی هه‌ر گه‌وره به‌م ناوچەیە ده‌گات.