May 20, 2022 18:50 Asia/Tehran
  • پێنج مەرجی تورکیا بۆ قەبوڵ کردنی ئەئدامەتیی سوییدو فینلاند لە ناتۆدا

تورکیا بۆ ڕەزامەند بوون بە ئەندامەتیی سوییدو فینلاند لە ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ) پێنج مەرجی داناوە.

ڕادیۆ گشتیی ئەرمینیا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا پێنج مەرجی دەوڵەتی ئەو وڵاتەی بۆ ڕەزامەند بوون بە ئەندامەتیی ھەریەک لە وڵاتانی سوییدو فینلاند لە ناتوۆدا بڵاو کردووەتەوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و «فەتحوڵڵا گوێلەن» دوو کەیسی ھەڵکەوتەی نەیاری ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەو مەرجانەدا جێ و شوێنێکی تایبەتییان ھەیە.

مەرجەکانی تورکیا بریتین لە:

1. ڕادەست کردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن»

2. ناساندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە» وەک گروپێکی تیرۆریستی.

3. ڕاگرتنی داکۆکی لە لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» تۆمەتباری سەرەکیی پیلانگێڕان لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.

4. داخستنی تەواوی دامەزراوەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە تورکیا.

5. دانی دەستەبەری پێویست.

ئەردوغان لەپاش داخوازیی بۆ ئەندامەتی لە ناتۆ وتبووی لە ھەل و مەرجی ئێستادا ئەمە بڕیارێکی ئەرێنی نییە.

سەرپەیڤ