تورکیا لە دژی پەکەکە چەکی کیمیایی دەکاردێنێ
پەکەکە ڕایگەیاند ، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەشێویەکی چڕ چەکی کیمیایی لە دژیان بەکاردەهێنرێت و لەماوەی شەش مانگدا 32 کەس لە ھێزەکانیان بە چەکی کیمیایی بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە تایبەت بە میدیای شارپرێسی ڕاگەیاند، بە شێوەیەکی چر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر زاب و ئاڤاشین بەردەوامەو لە ماوەی تەنها یەک رۆژدا ٢٣ جار چەکی کیمیایی دەکارهاتووە بەرامبەریان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی شەش مانگی سالی ڕابردوودا سوپای تورکیا ٣٦٧ جار چەکی کیمایی دژی ھێزەکانی پەکەک دەەکارهێناوە و ئەمساڵ ئەو ژمارەیە زیاتری کردوە و بەشێوەیەکی زیاتر چەکی کیمایی قەدەغەکراو لە دژی گەریلا بەکار دێت، کە تەنها لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەو چەکەدا لە ماوەی ڕابردوودا ٣٢ قوربانی هەبووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕەتیکردەوە هێرشەکانی تورکیا وەستابێت و دەڵێت: هیچ ڕاست نییە هێرشەکان کۆتایی هاتبن و تەنها بۆ ئەوەیە کە سۆزی خەڵکی لەگەڵ گەریلا کپ بکەنەوە و ناڕەزاییەکان کۆتایی پێبهینن، ئەگەر نا لە چیای کوڕەژارو و ئەشکەوتی برینداران و گردی جەهەنەم و وەرخەلێ ڕۆژانە ڕووبەڕوو بوونەوەی توند هەیە و سوپای تورکیا هێرشی چڕ دەکاتە سەر هێزەکانی پەکەکە و گەریلاش گیانبەختکردوانە وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
سەبارەت بە زیانەکانی سوپای تورکیا باسی لەوەکرد، کە لەماوەی یەک ساڵی رابردودا و لە ئەندامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانەوە نزیکەی ٥٨٢ سەربازی تورکیا کوژراون و دەیانیشیان لێ بریندارکراون.
لە 17ی نیسانەوە سوپای تورکیا هێرشێکی نوێی بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەیایەت زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە و پەکەکە لەو هێرشانەدا پارتی بەوە تۆمەتباردەکات کە هاوکاری تورکیایە و چاوساغی بۆ سوای تورکیادەکات.