سێھەمین بەیاننامەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی کوژرانی لەشکریانی تورکەوە
May 25, 2022 13:34 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، باسی ھەڵکشانی ژمارەی لەشکرییە کوژراوەکانی کرد لە باکووری عێراق دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: پێنج لەشکریی دیکە بە ناوەکانی «عەبدولقادر گولێر»، «ئونور دوغان»، «حسەین جانکایا»، «بیجان کاپیلای» و «جەلال تەکدەرلی» لە ھەڵکەتی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کوژراون.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، دوو لەشکریی تورکیش بریندار بوونەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەکانی پێشووی ژمارەی بریندارانی چوار کەس ڕاگەیاند بوو. وێدەچێ گیان سپاردنی ئەم بریندارانە بووبێتە ھۆی ھەڵکشانی ژمارەی کوژراون.