حوزه‌یران 01, 2022 18:51 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادگەی تورکیا دژی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ

بە شیمانەی زۆرەوە ئەمڕۆ دادگەی تورکیا دژی «ئەکرەم ئیمام ئوغلو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بڕیار دەر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیا، پێش بینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە دادگەی تورکیا دژی «ئەکرەم ئیمام ئوغلو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ و کەسایەتییەکی نەیار کە بە پێی ڕاوەرگرتنەکان خەنیمی شیمانەیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکەی ئەم وڵاتە دەبێت، بڕیار دەر دەکات.

«ئیمام ئوغلو» کە پاڵێوراوی پارتی کۆماری خوازی گەل بوو، تۆمەتی ئەوەی لە سەرە کە لە میانەی لێدوانێکی دا لە بارەی دووبارە بوونەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠١٩ سوکایەتیی بە کاربەدەستێکی دەوڵەت کردووە.

«ئیمام ئوغلو» لەو ھەڵبژاردنەدا بە مەودایەکی زۆر کەم بە سەر خەنیمەکەی لە پارتی دادوگەشەدا سەرکەوت و دوای ئەوەی کە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە بەتاڵ کرایەوە و جارێکی تر ھەڵبژاردن دووبارە کرایەوە، ھەمیسان توانی سەرکەوتن مسۆگەر کات.

زۆرێک لە لێکۆڵەران پێش بینیی ئەوە دەکەن کە «کەمال قلیچدار ئوغلو» سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ببێتە پاڵێوراوی ئەم پارتە، بەڵام «ئەکرەم ئیمام ئوغلو» لەوانەیە پاڵێوراوەکەی دیکەی ئەم پارتە بێت.

ڕاوەرگرتنەکان دەربڕی ئەوەن کە ناوبراو لە خولی دووھەم دا بە ئاسانی بە سەر ئەردوغاندا سەرکەوێ کە لە ئێستادا لە بەر زنجیرە قەیرانە ئابوورییەکان ئاستی دڵخواز بوونی دابەزیوە.

سەرپەیڤ