حوزه‌یران 01, 2022 19:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی پاکستان گەییشتە تورکیا

«شەھباز شەریف» سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.

تورکیا دووھەمین مەبەستی گەشتی ناوچەیی «شەھباز شەریف»ـە دوای گەشتەکەی مانگی ڕابردووی بۆ عەرەبستان. وەزیرانی دەرەوەو بازرگانی و تەندروستی یاوەری «شەھباز شەریف»ـن لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەی دا.

فەرمانگەی پەیوەندی و کاروباری میدیایی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، لەم گەشتەدا کە بە بۆنەی حەفتاوپێنجەمین ساڵگەڕی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ئەنجامی گرتووە، بابەتگەلی دوو قۆڵی و ناوچەیی تاتوێ دەکرێت و چەند بەڵگەنامەیەکی ھاوکاریش واژۆ دەکرێت.

یەکەم دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە ئانکارا لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەو پاشان لەگەڵ «موحەممەد موش» وەزیری بازرگانی و گومرگ دەبێت.

بڕیارە «شەھباز شەریف» لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش بە جیا دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ