حوزه‌یران 05, 2022 12:38 Asia/Tehran
  • تورکیا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەشی ئیسرائیل و قوبرس

مانۆڕێکی هاوبەشی ڕژێمی زایۆنی و بەشی یۆنانیی قوبرس کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.

مانۆڕی هاوبەشی ڕژێمی زایۆنیستی و گاردی نیشتمانیی بەشی یۆنانیی قوبرس بە ناوی "ئاگاپینۆر ٢٠٢٢" لە ٢٩ی ئایار تا ٢ی حوزەیران بەڕێوەچوو. بەڵام ئەو مانۆڕە کە بەشێکی لە ئاوەکانی قوبرسی باشوور بەڕێوەچوو، بە دڵی ئەنقەرە نەبوو.

بە پێی راپۆرتی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ،  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تانجۆ بیلگیچ ڕەخنەی لە مانۆڕەکە گرت و وتی: جارێکی دیکە داوا لەو کەسانە دەکەین کە تێوەگلاون لەم جۆرە کارانەی حکومەتی قوبرسی باشوور پەنا بۆ ئامرازی دنەدەرانە و پڕوپاگەندەیی نەبەن.

بیلگیچ بە ئاماژەدان بە کاردانەوەی بەشی قوبرسی تورک بەرامبەر بە مانۆڕی ئاگاپینۆر ٢٠٢٢ گوتی، "پشتیوانی لە کاردانەوەی بەشی تورک نشینی  قوبرس دەکەین".

دوورگەی قوبرس لە دەریای ناوەڕاس تدا دابەش بووە بەسەر دوو بەشدا، بەشی تورک لە باکوور و بەشی یۆنانی نشین لە باشوور، ئەمەش دوای ناکۆکی نێوان یۆنان و تورکیا لە ساڵی 1974 و دوای ململانێی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات.

سەرپەیڤ