حوزه‌یران 16, 2022 10:13 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی پێشنیاری دانوستانی ناتۆ لە لایەن تورکیاوە

تورکیا پێشنیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی سێ قۆڵیی لەبارەی پەرەپێ دانی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووریی ئەتڵەسی(ناتۆ)ی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تورکیا بانگێشتنی ناتۆی بۆ بەشداری کردن لە دانوستانی سێ قۆڵی لەگەڵ فینلاند و سویید بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ چارەسەریی دژایەتیەکەی ئانکارا لەگەڵ داخوازیی ئەم دوو وڵاتە بۆ پەیوەست بوون بەم ھاوپەیمانییە سەربازییەی ڕەت کردەوە.

بە قسەی سەرچاوە فەرمییە ئاگادارەکان، کۆبوونەوەکە بۆ دوێنێ چوارشەممە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو و بڕیار وابوو کە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی ھەر سێ وڵاتەکەو کاربەدەستێکی باڵای ناتۆ بەڕێوە بچێت.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا چەند کاژێرێک بەرلە پێشنیاری بەشداری کردنی لە دانوستانەکەدا وتبووی: ئانکارا بەرلە ھەڵگیرانی ھەنگاوێکی بەکەڵک لە لایەن سوییدو فینلاندەوە لە ئاراستەی داخوازییە نووسراوەکانی تورکیا، دیارە ھەڵوێستی خۆی لە بواری پەرە پێ دانی ناتۆ ناگۆڕێت.

«یێنس ستۆلێتێنبێرگ»ی سکرتێری گشتیی ناتۆش لەم دواییەدا باسی چارەسەریی نیگەرانییەکانی تورکیای کردو ھاوکات ئەو ڕەوتەش بە درێژخایەن وەسف کرد.

سەرپەیڤ