حوزه‌یران 22, 2022 22:28 Asia/Tehran
  • شازادەی جێنشینی سعودیە گەیشتە تورکیا

شازادەی جێنشینی سعوودیە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.

 

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ،  محەمەد بن سەلمان لە سێیەم وێستگەی ناوچەیی خۆی لە دوای میسر و ئوردن گەیشتووەتە ئەنقەرە و لە فڕۆکەخانەی ئێسنبۆگا لەلایەن فواد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا پێشوازی لێکراوە.

بڕیارە شازادەی جێنشینی سعوودیە لە یەکەم سەردانی دا بۆ تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

دوای تیرۆرکردنی دڕندانەی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعودی جەمال خاشوقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا تێکچوو و ئەمەش پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ تورکیا بە شێوەیەکی زۆر کەمکردۆتەوە.

ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی سه‌ختی ئابووری له‌ وڵاته‌که‌ی دا  رووبەڕوویە و له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا بەھای لیری تورکیا دابەزیوە لەبەر ئەوە ئەردۆغان هه‌وڵی باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سعوودییه‌کان ئەدا و دۆسیەی خاشوقچیشی کردووەتە قوربانیی ئەم پیێوەندیانە . 

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییانەدا سەردانی جەدەی کرد و لەگەڵ بن سەلمان کۆبووەوە.

سەرپەیڤ