ئەردوغان گەییشتە تاران
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرز بۆ مانەوەیەکی دوو ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەردوغان ئەمڕۆ سێ شەممە لە حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریی ئێران و تورکیا بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەشداریی دەکات.
لە دانیشتەکەدا پەیوەندیییەکانی ئێران و تورکیا بە بەربڵاوی ھەڵدەسەنگێندرێت و ھەنگاوی دوو لایەنە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
ئەردوغان ئەمڕۆ سێ شەممە ھەروەھا لە حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە بەشداری دەکات. بڕیاریشە لە پەراوێزی ئەم دانیشتنە چاوی بە ھاوتا ڕووسیەکەشی بکەوێت.
«ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی تاران دەکات.
حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی ھەر سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە تاران بەڕێوە دەچێت.