سەردانی شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410685-سەردانی_شاندێکی_ئۆپۆزیسیۆنی_تورکیا_بۆ_دیمەشق
شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ لێکدانەوەی ھاوکاریی سەربازی لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2022 11:51 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ دیمەشق

شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ لێکدانەوەی ھاوکاریی سەربازی لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «دۆغو پرینچێک»، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی "وەتەن"ی تورکیا ڕایگەیاند: بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، سەردانی سووریا دەکەم.

«پرینچێک» وتیشی: ئێمە هیچ زانیارییەکی ئەوتۆمان لەبارەی ئەم گەشتە نەداوە بە حکومەتی تورکیا، ناشزانین ڕازی دەبێت یان نا، بەڵام پلانمان هەیە پێش گەشتەکە بۆ دیمەشق کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حکومەت بکەین و زانیاریی پێویستی بدەینێ.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووەو تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانەدا بەسەر دەبەن.

حکومەتی سوریا ھەتا ئێستا گەلێک جار ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بە بوونی لەشکریانی تورکیا لە سوریا.