جەختی ئەردوغان لە سەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دەستوەردەرانە لە سووریا
ئەردوغان لە سەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی نایاسایی لە باکووری سووریا ھەتا پێکھێنانی ڕێڕەوێکی ئاسایشتی، پێی داگرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ (پێنجشەممە) جەختی لەسەر بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان لە خاکی سووریا کردەوە لەسەر بنەمای ئەولەویەتی ئەمنیی وڵاتەکەی و رایگەیاند، شەڕەکە کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی کە تا قوڵایی 30 کیلۆمەتریی سنووەکانی باشوور ئاسایشت دابین نەکەین.
سەرۆکی تورکیا وتیشی: جارێکی دیکە بە هەموو جیهان ڕادەگەیەنم کە خەباتمان کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەمان بە پێکھێنانی ڕێڕەوێک بە قوڵاییی ٣٠ کیلۆمەتر مسۆگەر نەکەین.
ئەردۆغان وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر بنەمای ئەولەویەتی ئەمنیی وڵات، دووریش نییە شەوێکیان لە ناکاو بچینە شوێنێکەوە.
جێگای ئاماژەیە ، جگە لە دیمەشق، بەغداش چەندین جار ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بەو کارە سەربازییە نایاساییانەی تورکیا.