هەدەپە و 5 حزبی چەپ ھاوپەیمانیی "کار و ئازادی"یان پێکهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410733-هەدەپە_و_5_حزبی_چەپ_ھاوپەیمانیی_کار_و_ئازادی_یان_پێکهێنا
بە دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی گەلان ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسیی تورکیا، بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی ئەم وڵاتە هاوپەیمانیەتیەکیان راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2022 02:47 Asia/Tehran
  • هەدەپە و 5 حزبی چەپ ھاوپەیمانیی

بە دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی گەلان ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسیی تورکیا، بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی ئەم وڵاتە هاوپەیمانیەتیەکیان راگەیاند .

 لەسەر دەستپێشخەری هەدەپە ، شەش پارت و رێکخراوی سیاسیی لە تورکیا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنى داهاتووی تورکیا دروست بکەن کە ئەوانیش پێکهاتوون لە ھەدەپە، پارتی ئازادیی کۆمەڵایەتی، پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست، پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی ڕەنجدەران.

بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میدحەت سەنجەر سەرۆک و نوێنەرانی ئەو پارت و رێکخراوانە لە قەزای کادکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێک دا بڵاویانکردەوە، ھاوپەیمانێتییەکیان بەناوی ھاوپەیمانیی "کار و ئازادی" پێکھێناوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، مانگی ئەیلولی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری رێکدەخەن و نەخشەڕێگایەک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا دەخەنەڕوو.