ئه‌یلوول 07, 2022 07:30 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: ڕەنگە هێرشی سەر یۆنان شەوێک لە شەوان ڕووبدات

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر یۆنان، رایگەیاند: رەنگە ئەم هێرشە شەوێک لە شەوان ڕووبدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەردۆغان» کەلە گەشە سێ ڕۆژەکەی بۆ ناوچەی باڵکان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «شەفیق جەعفەرۆڤیچ» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی بۆسنە و هێرزەگۆڤین بەشداریی کرد بوو، ڕایگەیاند: ئەگەر هەڕەشەکانی یۆنان لە دژی تورکیا بەردەوام بێت؛ ئانکاراش ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر، چونکە پشوودرێژیی ئێمەش سنوورێکی هەیە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا بەڕاستی تورکیا بیر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر یۆنان دەکاتەوە،وتیشی: لەوانەیە شەوێک لەناکاو هێرش دەست پێ بکەین.

ئینجا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەوەی لەم بارەیەوە وتوویەتی خەون نییە بەڵکو ڕاستییەکە.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: دوورگەی وا هەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی یۆناندایە و لەوێ بنکەیەکی سەربازییان دروست کردووە، ئەگەر هەڕەشە نایاساییەکانی ئاسینالە دژی ئێمە بەردەوام بێت، ئەوا ئێمەش وەڵاممان دەبێت. چونکە پشوودرێژیی ئێمەش سنوورێکی هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا کاتێک وەختی بگات؛ رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی یۆنان دەگرێتەبەر.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند که‌ کرده‌وه‌کانی یۆنان وه‌ک شوێنپێ گرتنی فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌ ڕادار، دەربڕی هه‌واڵێکی باش نییه‌.

 

سەرپەیڤ