قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی داعش لە تورکیا
سەرۆکی تورکیا دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعشی لە تورکیا راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، «رەجەب تەیب ئەردوغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ پێنج شەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتانی باڵکان رایگەیاند: «بەشار خەتاب غەزەل ئەلسەمیدعی» لە سەرکردە سەرەکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش ناسراو بە «ئەبو زید» یان «مامۆستا زێد» لە تورکیا دەستگیرکراوە.
ئەردوغان روونیشی کردەوە کە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشت و پۆلیسی ئەستەمۆڵ و رێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشتی نیشتیمانیی تورکیا "مێت" کە ئەم سەرکردەیەی داعشی لە ئەستەمۆڵ دەستگیرکردووە، پێشتر زانیارییان لە مەڕ چوونەی «ئەبو زەید» بە بەڵگەنامەی ساختەوە بۆ تورکیا لە بەر دەست دا بووە.
بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا، «ئەبو زەید» یەکێکە لەسەرکردە گرنگەکانی داعش، دوای «ئەلبەغدادی» و «یەدوڵڵا قەرداش»، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لە راپۆرتێکدا باسی ئەم ئەندامەی داعشی کردووەو وەک یەکێک لە گەورەترین سەرکردەکانی ئەم گروپە ناوی بردووە.
ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەم تیرۆریستە داعشیە دوای کۆتایی هاتنی لێپێچینەوەکانی ڕێکخراوی ھەواڵگری و بەشی پۆلیس گواستراوەتەوە بۆ سەرچاوە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان.