تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 18:48 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی سکاڵا لەلایەن ئەردۆغانەوە بەدژی سیاسەتوانی ئاڵمانی کە بە مشکی زێرابی شوبهاندبوو

پارێزەرەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەردۆغان هەنگاوی یاسایی هەڵگرتوە بە ئاراستەی تۆماری سکاڵا بەدژی ئەو سیاسەتەوانە ئاڵمانیەی کە بە مشکی زێرابی شوبهاندبوو.

 

پارێزەرەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا کە نیشتەجێی کۆڵنی ئاڵمان"ە وتی: دۆسیەی ئەو سکاڵایە لە شاری "هیلدس هایم"ی ئەو وڵاتە پێکهاتوەو لەبەر ئەوەی کە شەرەفی مرۆیی ئەردۆغان لەئاکامی ئەو وتەی "ولفگانگ کوبیک"ی جێگری سەرۆک پارلمان سەربە پارتی دیموکڕاتی ئازاد چۆتە ژێر پرسیار، لەو سکاڵانامەیەدا ئەو کاربەدەستە ئاڵمانیە تۆمەتبارکراوە بە سووکایەتی و تۆمەت.

هاوکات دەوڵەتی تورکیاش باڵوێزی ئاڵمان لە ئانکارای لەبەر ئەو وتانە بانگ کردوە.

سەرۆکی پارلمانی ئاڵمان لەمیانەی پێشکەش کردنی گوتارێکی پڕو پاگەندەیی و هەڵبژاردن لەکاتی ئاماژەکردن بە هەڵوێستی ئەردۆغان لە بارەی  بەڕێکردنی ئاوارە سووریایەکان بەرەو ئوروپا ئەو دەستەواژانەی بۆ پێناسەی ناوبراو بەکار هێناوەو بەشیوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەردۆغانی تۆمەتبار کردوە بە کەڵک وەرگرتن لە کۆچەرو ئاوارەکان وەک چەکێک بەئامانجی گوشارخستنە سەر ڕۆژئاوا.

سەرپەیڤ