تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 07:18 Asia/Tehran
  • لێدرانی ئەدامێکی پەرلەمانی تورکیا لە لایەن پۆلیسەوە

پۆلیسی تورکیا لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا هێرشی کردە سەر ئەندامێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

بەپێی ماڵپەڕی رۆژنامەی "زەمەن چاپ"ی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە "پارتی دیموکراتی گەل" و گرووپە جۆربەجۆرەکان لە بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا بەبۆنەی ساڵیادی دەستگیرکرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پەکەکە گردبوونەوە و خوازیاری ئازادکرانی بوون.

"حەبیب ئاکسیک" یش لە شارۆچکەی "یوکساکۆڤا" لە گردوپەڕی شاری "هەکاری" لەگەڵ ژمارەیەک چالاکی کورد گردبووەوە کە لە ئەنجام دا کەوتە بەر پەلامارو لێدانی پۆلیس و بەهۆی قوڵ بوونی برینەکەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە .

لەم گردبوونەوەیەدا کە دەستوەردانی پۆلیسی لێ کەوتەوە، ٢٠ خۆپیشاندەر، لەوانە "مەزلوم ئەنگەندنیز"، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا، "ڕەبیعە ئۆنفەر"، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "جان نیوز" و "شۆراس دێهیرە". ، بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی گەلان لە ناوچەکە، دەستبەسەر کران.

«بەشار عەبدی»، پارێزەر و چالاکی سیاسیی تورکیاش، وێنەیەکی «ئاکسیک»ی نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "جارێکی دیکە شایەتی بڵاوبوونەوەی دڕندەیی و فاشیزم و دوژمنایەتیی دژی کوردین لە تورکیادا.

سەرپەیڤ