تشرینی دووه‌م 20, 2022 07:47 Asia/Tehran
  • تورکیا: ئەمریکا بە نیازی بەردەوام کردنی پێکدادانەکانە لە ئۆکرانیا

جێگری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی درێژبوونەوەی ململانێکان لە ئۆکرانیا سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریکایە بەرامبەر بەم شەڕە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا،«نوعمان کورتولموش» جێگری پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا، وێڕای ڕایگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکاو ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بە پشتیوانی کردن لە ئۆکرانیا ڕۆڵیان لە درێژبوونەوەی ململانێکاندا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەنقەرە دۆزینەوەی خێراترین ڕێگایە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.

بە وتەی جێگری پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا، ئەمریکا دەیەوێت بە درێژەدان بەم شەڕە کۆتایی بە هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی خۆی دا بهێنێت.

«نوعمان کورتولموش» ڕایگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی ورەی ئیستیکباریی ئەمریکییەکان کە جگە لە بەرژەوەندییە تاکە کەسییەکانیان بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە، پێویستە سیستەمێکی نوێی نێودەوڵەتی دروست بکرێت کە توانای دەستەبەر کردنی ئاشتی لە جیھانی هەبێت.

سەرپەیڤ