ڕەخنەی ئەردوغان لە ئەمریکا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت لە مەڕ پاڵپشتیکردنی گرووپی چەکداری ناسراوبە «هێزەکانی سوریای دیموکرات» کە بنکەکەی لە باکوری سوریایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیەوم، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ (شەممە) لە وتارێکدا ڕایگەیاند:ئەمریکییەکان لە دوورایی هەزاران کیلۆمەترەوە هاتوون و پشتیوانیی گرووپە تیرۆریستییەکانی نزیک سنوورەکانمان دەکەن.
ئەردۆغان وتیشی: شەڕی بە وەکالەتیان لە دژی تورکیا لە سنوورەکانی باشووری ئێمە دەستپێکردووە.
«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیاش چوارشەممەی ڕابردوو داوای لە ئەمریکاو ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کرد لە داکۆکی کردن و بارەبووی لایەنە کوردەکانی نەیاری ئانکارا لە سووریا بھێنێت.
هاوکات سەرەڕای ناڕەزایەتیی بەردەوامی دیمەشق و بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هێرشە نایاساییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و عێراق، ئەنقەرە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئەم دوو لایەنە.