کانونی یه‌که‌م 06, 2022 14:28 Asia/Tehran
  • ئەنقەرە: ئەردۆغان و ئەسەد  لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکتر نابینن

دوابەدوای ھەگەری دیداری سەرکردەکانی تورکیا و سوریا، ئەمڕۆ وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام نادرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان لەمەڕ دیدارەکەی لەگەڵ بەشار ئەسەد،وتی: ئەگەر بێتو نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لە لایەن دیمەشق و ئاسایش و پاراستنی سنوورەکانی ئەم دوو وڵاتە دەستەبەر بکرێت، ئەوسا ئەنقەرە ئامادە دەبێت کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆک سوریا ئەنجام بدات.

لێدوانەکانی کالین لە کاتێکدایە کە ئاژانسەکانی هەواڵ دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕاپۆرتیان دابوو کە دیمەشق وێرای پێداگرتن لەسەر پێویستیی کشانەوەی لەشکریانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە ، پێشنیاری دیداری ئەردۆغان و ئەسەدی بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕەت کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوریا لەگەڵ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەم دوو وڵاتەش دژایەتیی کردووە.

سەرپەیڤ