کانونی یه‌که‌م 08, 2022 15:32 Asia/Tehran
  • دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەرانی بەشێک لە زنجیرە فرۆشگاکان لە تورکیا دوابەدوای هەڵاوسانی بێ وێنە لەم وڵاتەدا

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی سەرەکیی وەک ڕۆن یان نان لە تورکیا، بەڕێوەبەرانی باڵای بەشێک لە زنجیرە فرۆشگا گەورەکان ، دوای ئەوەی ڕایانگەیاند کە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بووە لە وڵات دا،ناچاربوون دەست لەکار بکێشنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئیقتیساد نیوز»، «گالیپ ئایکاک» بەڕێوەبەری زنجیرە فرۆشگاکانی «بی ئای ئێم» لە تورکیا، ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکانی ئەو فرۆشگایە لە خۆڕایەوهۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی بۆ هەڵاوسانی بێ وێنە لەم وڵاتەدا گەڕاندەوە.

لێدوانەکانی بەڕێوەبەری فرۆشگاکانی «بی ئای ئێم» لە تورکیا لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسانی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی (پارتی ھاوپەیمانی ئەردۆغان) بەرەوڕوو بووەوە و لە کۆتاییدا «گالیپ ئایکاک» ناچار بوو داوای لێبوردن بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە.

ماوەیەکی زۆرە فرۆشگا گەورەکان لە تورکیا لەوانەش کۆمپانیای «بی ئای ئێم» لەلایەن دەسەڵاتداران و میدیاکانی پاڵپشتی حکومەتی ئەو وڵاتە، تۆمەتبار دەکرێن بە زیادکردنی لە خۆڕایی  نرخی کەل و پەلەکان. ئەمە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو حکومەتی تورکیا بەهۆی گرانیی ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەش دەکرێن، هەندێک لە فرۆشگاکانی غەرامە کرد.

شارەزایانی سیاسی زیادبوونی بێ وێنەی هەڵاوسان لە تورکیا بە یەکێک لە کێشەکانی بەردەم  ئەردۆغان و پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە دەزانن.

سەرپەیڤ