کانونی یه‌که‌م 18, 2022 17:05 Asia/Tehran
  • بەسیاسی زانینی بڕیارەکەی دادگای

خەڵکی تورکیا بڕیاری دادگای ئەم وڵاتەیان لە دژی "ئەکرەم ئیمامئۆغڵو" سەرۆکە ئۆپۆزیسیۆنەکەی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بە سیاسی دەزانن.

«ئەکرەم ئیمامئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانیی ئەستەمۆڵ، چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی دادگای تورکیا بە سوکایەتیکردن بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ناوی بردووە، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و چالاکیی سیاسیشی لێ قەدەغەکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، دامەزراوەی ڕاپرسیی «بوپار» سەبارەت بە بڕیاری دادگاکەی «ئەکرەم ئیمامئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ، ڕاپرسییەکی لەگەڵ ١٧٥٠ کەس لە ١٤ پارێزگای تورکیا ئەنجامداوە.

لەم ڕاپرسییەدا ٧١%ی دەنگدەران بڕیارەکەیان بە دروست نەزانیوە.  75% یان بە سیاسییان لێک داوەتەوەو 21% بە یاسایی ناویان بردووە.

بە پێی ئەم ڕاپرسییە، ئاستی دڵخوازبوونی جەماوەریی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ لەگەڵ ئەم بڕیارەدا بەرز بووەتەوە.

لەهەمان کاتدا هەزاران لایەنگری «ئەکرەم ئیمامئۆغڵو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سزای زیندانیکردن و قەدەغەکردنی چالاکییە سیاسییەکانی و داوای دەستلەکارکێشانەوەی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیایان کرد.

ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی دادگای ئەستەمۆڵ سەبارەت بە سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە وایکردووە نەیارانی ئەردۆغان-باغچەلی بێنە سەر شەقامەکانی ئەستەمۆڵ و بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆیان بۆ ئیمامئۆغڵو و ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی ئەردۆغان نیشان بدەن.

سەرپەیڤ