کانونی یه‌که‌م 18, 2022 17:16 Asia/Tehran
  • پشتگیریی ئەردۆغان لە بڕیارەکەی دژی

سەرۆک کۆماری تورکیا پشتیوانی لە بڕیارەکەی دژی "ئەکرەم ئیمامئۆغڵو" سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانی ئەستەمۆڵ کرد.

«ئەکرەم ئیمامئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانیی ئەستەمۆڵ، چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی دادگای تورکیا بە سوکایەتیکردن بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ناوی بردووە، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و چالاکیی سیاسیشی لێ قەدەغەکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆککۆماری تورکیا، لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە سزای دادەوانیی «ئەکرەم ئیمامئۆغڵو»، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ، پشتگیری لە بڕیارەکەی دادگا کردووە و ڕایگەیاندووە: ئەم سزایە ھەوێنی سیاسیی نەبووە، بەڵکو بڕیارێکی دادوەری بووە کە کەسێک لەبەر سووکایەتی کردنی بە دادوەرەکانی تورکیادا سزای بەسەردا سەپێندراوە.

لە هەمان کاتدا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێت گومانی لە پابەندبوونی حکومەتەکەی بە دیموکراسی و بەکارهێنانی ئامرازی ڕەوا لە بواری سیاسەتدا هەبێت.

ئەردۆغان هەروەها داوای لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد کاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو بخاتەڕوو، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەش دا کە گرنگ نییە کێ دەبێتە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا.

سەرپەیڤ