کانونی یه‌که‌م 21, 2022 23:18 Asia/Tehran
  • ئیمامئۆغڵو: من ئامادەی خەباتی دژی ئەردۆغانم

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، لە ڕکابەرە شیمانەییەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: بە نیازی خەباتێکی بوێرانەم.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو»، لە وەڵامی قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان سەبارەت بە زیندانیکردن ودوورخستنەوەی لە چالاکییە سیاسییەکان، وتی: سەرۆک کۆمار پێویستە بە ڕوونی بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و بڵێت ئایا لەگەڵ بڕیارەکەی دادگادایە، یان نا.

لقی حەوتەمی دادگای تاوانەکانی ئەستەمۆڵ لەم دواییانەدا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی حکومەت سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەر ئیمامئۆغڵودا سەپاند و چالاکیی سیاسیشی لێ قەدەغەکرد کە ئەمەش دووجەمسەریی لە کەشوهەوای تورکیادا لێ کەوتووەتەوە.

هەندێک لەچاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارەی دادگا بەرلە هەموو شتێک  بۆدوورخستنەوەی «ئیمامئۆغڵو» لە ماملانێ لەگەڵ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا دەر چووە.

سەرپەیڤ