کانونی دوھەم 13, 2023 21:44 Asia/Tehran
  • لێدوانی سۆیلۆ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦ هەزار و ٢١٢ ئۆپەراسیۆنیان دژی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ئەنجام داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئادۆلۆ، «سولەیمان سۆیلو»، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە نێو ئەو "ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی" کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە کراونەتە ئامانج، گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕێکخراوە چەپەکان، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و بزووتنەوەی گوێلەن (فەتحوڵڵا گولەن)ن.

سۆیلۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ٢٨ هەزار کەسیش لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکاندا دەستگیرکراون، وتیشی: چوار هەزار و ٥٤٥ کەس لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و سەلمێندرانی تۆمەتەکانیان بە فەرمی دەستگیرکراون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێکهاتەی ڕێکخراوە چەپەکانی وەک «بەرە - پارتی ڕزگاریخوازی گەلی شۆڕشگێڕ»، پارتەی شیوعییەکانیش لە ناوچە دوورەدەست و  گوندەکانی تورکیا بە تەواوی تەفروتونا کراون.

سەرپەیڤ