کانونی دوھەم 25, 2023 23:37 Asia/Tehran
  • پارتی دەسەڵاتداری تورکیا: بەنیازی کشانەوە لە ناتۆ نین

وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بە دوای جیابوونەوە لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسیی «ناتۆ» بە سەرۆکایەتی ئەمریکا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «عومەر چەلیک»، وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەپێدانی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: کشانەوەی تورکیا لە ناتۆ لە ئێستادا  پێداچوونەوەی بۆ ناکرێت و قسەی ئەو کەسانەی باس لە کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ناتۆ دەکەن، زۆر سەرسوڕهێنەرە .

«عومەر چەلیک» هۆشداری دایە ئەو کەسانەش کە باسی کشانەوەی تورکیا لە ناتۆ دەکەن.

پێشتر جێگری پارتی «نیشتیمان»ی تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە پێنج بۆ شەش مانگی داهاتوودا وڵاتەکەی لە ناتۆ دەکشێتەوە.

ئەم بەرپرسە حیزبییەی تورکیا ڕایگەیاند بوو کە دوایین ڕاپرسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٨٠٪ خەڵکی تورکیا ئەمریکا بە دوژمنی تورکیا دەزانن.

ئەندامێتیی تورکیا لە ناتۆ لە ساڵی ١٩٥٢ هەر لە سەرەتاوە دژایەتی گەلی ئەم وڵاتەی لەگەڵدا بووە.

سەرپەیڤ