کانونی دوھەم 31, 2023 22:47 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا لە دژی حکومەت بەهۆی کۆمەڵکوژییەوە

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی تورکیا حکومەتی ئەو وڵاتەی بە کۆمەڵکوژی دژی کورد تۆمەتبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، «تولای حاتم ئۆغلولاری» نوێنەری خەڵکی شاری ئەدەنە کە بە پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» بۆ پەرلەمان هەڵبژێردراوە،  لە وتارێکدا، وێڕای تۆمەتبارکردنی حکومەتی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان » سەرۆک کۆماری تورکیا بە کۆمەڵکوژ کردنی کورد ڕایگەیاند: دەسەڵاتی ئێستا هەموو ڕێگاکانی سەرکوتکردنی بە شێوازی شەڕی تایبەت و بە ڕێگەی دیپلۆماسی تاقیکردووەتەوە و بەردەوامە لە جینۆسایدی سیاسی-فەرهەنگیی کورد.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری تورکیا (پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی)ی بە فاشیست ناوبرد و ڕایگەیاند، حوکمڕانانی ئێستا بۆ پتەوکردنەوەی پێگەی خۆیان ھەر کارێک بە ڕێگاپێدراو دەزانن و بەردەوامن لە چەوساندنەوەی کورد.

ئۆغلولاری لە درێژەی قسەکانی دا داوای ئازادکردنی «عەبدوڵڵا ئۆجەلانی» کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تیرۆریست و جوداخواز دەناسێنێت. ئەنقەرە دوای ئەوەی پەکەکەی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، تادێت ئەندامانی ئەم پارتە زیاتر دەکاتە ئامانج.

 

سەرپەیڤ