ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس ھەڵکشا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415413-ژمارەی_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_تورکیا_بۆ_زیاتر_لە_٤٢_هەزار_کەس_ھەڵکشا
ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە ترسناکەکەی ئەو وڵاتە ھەڵکشاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2023 19:51 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس ھەڵکشا

ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە ترسناکەکەی ئەو وڵاتە ھەڵکشاوە.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی فڤریەی ئەمساڵ دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەیەکی فراوانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای هەژاندو بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی بەرفراوان بە باڵەخانەکان کەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٢ هەزار و ٣١٠ کەس ھەڵکشاوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئافاد هەروەها بەردەوامیی ناردنی خێمەی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا ڕاگەیاند و وتیشی، تا ئێستا ٣٠٠ هەزار و ٨٠٩ خێمە لەو ناوچانە دانراون و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لەو ناوچانە جێگیر کراون.

هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوەیە لە ٢٧٠ شوێنی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە خێمە دانراون.