ئادار 21, 2023 20:01 Asia/Tehran
  • کاندیدبوونی فەرمیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی ناوی خۆی تۆمار کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» داواکاریی خۆی بۆ کاندیدبوون پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی تاس، لە ئێستادا 18 کەس لە پارتە جیاوازەکانی تورکیا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا ڕاگەیاندووە، بەڵام «کەمال کلیچدارئۆغڵو» لە پارتی خەنیمی کۆماریخوازی تورکیا بە ڕکابەری سەرەکی دادەنرێت.

ئەنجامی بەشێک لە ڕاپرسییەکانی هەڵبژاردن وا دەردەخات کە «ئەردۆغان» ئێستا ھێندێک لە دوای ڕکابەرە سەرەکییەکەیەوەیە.

هەڵبژاردنە هەستیارەکانی داهاتوو سیانزەھەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە مێژووی تورکیاداو دووھەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لەم وڵاتەدا دوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی و بیست و ھەشتەهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

ماوەی سەرۆکایەتیی تورکیا پێنج ساڵە و ئەندامانی هەڵبژێردراوی گەل لە پەرلەمانی تورکیا کە ٦٠٠ ئەندامن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەر کورسییەکانی خۆیان دادەنیشن.

سەرپەیڤ