شەرمەزارکرانی کردەوەکانی پەرلەمانی زایۆنیی لەلایەن تورکیاوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی زایۆنیی بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی زایۆنییەکان بۆ شارۆچکە زایونی نیشنە چۆڵکراوەکانی لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێنێ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای کشانەوەی شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە و هەندێک شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایی لە لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئوردن ، ئەم کارەی پەرلەمانی ئیسرائیلی بە تەواوی بە زیانی گەلی فەلەستین زانی.
کاردانەوەی تورکیا لە بەرامبەر ئەم کردارەی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە ئەنقەرە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا هەیە و بەڵام بە ڕواڵەت هەمیشە تاوانەکانی دژ بە فەلەستینییەکان شەرمەزار دەکات.
ئەنقەرە هەمیشە بانگەشەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات لە دژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەڵام ئەم پشتیوانییە تەنیا لە قسەدایە. تورکیا لە ساڵی ١٩٤٩ دا دانی بە ڕژێمی زایۆنی دا ناو لەو کاتەوە پەیوەندیی نزیکی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئابووری و سەربازی دەستی پێ کردووە.