نیسان 07, 2023 08:06 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیل لە تورکیا

خەڵکی تورکیا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی مزگەوتی ئەقسا و فەلەستینییەکان.

ڕژێمی زایۆنی لە دوایین تاوانەکانیدا سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھێرشی کردە سەر موعتەکیفەکان لە نوێژگەی «ئەلقوبەلی» لە مزگەوتی ئەقسا و ژمارەیەکی زۆری لێ بریندارو دەستبەسەر کردن کە ئەمەش کاردانەوەی بەربڵاوی ناوچەیی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس ڕۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندانی دژە زایۆنی لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە لەوان ئەستەموڵ و ئەنقەرە بە بەشداریی سەدان کەس لە موسوڵمانانی تورکیا بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی «لەببەیک یا ئەقسا» و «نەمان بۆ ئەمریکا» و «نەمان بۆ ئیسرائیل» توڕەیی و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی پیشان دا.

گەلی موسڵمانی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەم وڵاتە، باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئیسرائیلیشیان لە تورکیا بە هێلانەی ستەمکاران ناوبرد.

خۆپیشاندانی دژە زایۆنی لە ئەنقەرە لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی بە دروشمی دژی ئەم ڕژێمەو خوێندنەوەی بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی هات.

سەرپەیڤ