رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: داخستنی (ههدهپه) پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لهبارهی بڕیاری داخستنی پارتی دیموکراتی گهلان (ههدهپه) هۆشداریی بە دادگای دەستوری تورکیا داوە کە هەر بڕیارێک بۆ داخستنی ئهو پارتە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەوه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەک دا دوای دانیشتنێکی دیکهی دادگای دەستوری تورکیا که رۆژی سێشهممه بهڕێوهچوو لهبارهی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان «ههدهپه»وە ڕایگەیاند: داوا لە بەرپرسانی تورکیا دهکەین کە وازلە پێ و شوێتگرتنی دۆسیەی دژ بە هەدەپە بھێنن و بەپێی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتیی خۆیان ھەڵس و کەوت بکەن.
لە بەیاننامەکەدا سهرنج خراوەتە سەر داخوازییەکەی داواکاری گشتیی تورکیا بۆ قەدەغەکردنی چالاکیی سیاسیی ٤٥١ ئەندامی پێشترو ئێستای هەدەپە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ڕاگرتنی هەژمارە بانکییەکانی ئەم پارتەکەو ئاماژە بەوەشکراوە کە، ئەو جۆرە ڕێوشوێنانە "هێرشکردنە سەر مافی ئازادیی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی تورکیایە.
کۆتایی ساڵی رابردوو داواکاری گشتیی تورکیا بە پاساوی بوونی پەیوەندی لەنێوان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سکاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای دەستوری کرد بۆ راگرتنی هەمو هاوکارییەکی دەوڵەت بۆ سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیا و تاوهکو ئێستاش چهندین دانیشتن لهوبارهیهوه بهڕێوهچووه.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی یاسای پارتەکانی تورکیا، هەر پارتێک بتوانێت رێژەی یاسایی ١٠% بۆ چوونە نێو پەرلەمان تێپەڕێنێت، ساڵانە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە گەنجینەی دەوڵەتەوە هاوکاریی دارایی پێشکەش دەکرێت ، هەدەپەش لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایەو لەدوایین هەڵبژاردندا توانیویەتی ١١.٧%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.