وەزیری ناوخۆی تورکیا: هەموو جیهان ڕقی لە ئەمریکایە
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت: هەموو جیهان ڕقی لە ئەمریکایە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سولەیمان سۆیلۆ» وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەوروپا بووەتە دارەدەست و گۆپاڵی واشێنگتۆن، جەختی کردووە: ئەمریکا متمانەی لەدەست داوە و هەموو جیهان ڕقی لەم وڵاتەیە.
«سولەیمان سۆیلۆ» بە ئاماژە بە دابەزینی هەژموونیی ڕۆژئاوا بەسەر جیهاندا، وتیشی: ئیتر شتێک بە ناوی ئەوروپا بوونی نییە و جیهانی ڕۆژئاواش چیتر بەهرەمەند نییە لە سەروەریی ڕەها.
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاماژەدان بە کێشە زۆرەکانی دیموکراسی لە ئەوروپا و ئەمەریکا ڕایگەیاند، «شایەتی داماڵرانی پەردە لەسەر ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەوروپا و ئەمەریکاین، بەجۆرێک کە لە ئینگلتەرا، لە ماوەیەکی کورتدا، سێ سەرۆک وەزیران بە شێوەیەکی نادیموکراسیانە گۆڕدراون، لە کاتێکدا کە بانگەشەی دیموکراسیش دەکەن.
«سولەیمان سۆیلۆ» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەوروپا شوێن ئەمریکا کەوتووە و بەو هۆیەشەوە بەردەوام سەرکردەکانی ئەوروپا بێ بایەخ دەکرێن، وتیشی: بەڵام هەوڵ دەدەن کولتوور و سیاسەتەکانیان بەسەر هەموو جیهاندا بسەپێنن.