May 02, 2023 18:39 Asia/Tehran
  • ئەگەری بە دوو قۆناغە بوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا

ڕاپرسییەکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی "ئۆپتیمار"ی تورکیا دەربڕی ململانێی ھەرە نزیکی ھەردووک کاندیدە سەرەکییەکەو ئەگەری بە دوو قۆناغەبوونی هەڵبژاردنە لەم وڵاتەدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیسنا، ڕۆژنامەی حورییەت بە پشتبەستن بەم ڕاپرسییە وای بڵاو کردەوە کە پێدەچێت ئەردۆغان ٥٤.٤% و کەمال کلیچدارئۆغڵو ٤٨.٦%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

لەهەمان کاتدا، کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانیی پارتە نەیارەکانی ئەردۆغان ناسراو بە (نەتەوە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "سوزکۆ"ی تورکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە بەدەستهێنانی ٦٠%ی دەنگەکان لە ھەمان خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دا سەر دەکەوێت.

ئەم ڕاپرسییە هەروەها پێشبینیی ئەوەی کردووە کە پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ٣٤.٧%ی دەنگەکان بەدەست دێنێت؛ لە کاتێکدا کە ڕکابەرەکەی لە پارتی کۆماریخوازی گەل ٣٢.١%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت. دەنگەکانی دیکە بەسەر لایەنەکانی دیکەدا دابەش دەکرێن.

بڕیارە ڕۆژی ١٤ی مای (٢٤ی بانەمەڕ) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

ئەگەر بێت و هیچکام لە کاندیدەکان نەتوانن زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدە کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، دوای دوو هەفتە (٢٨ی مای) لە قۆناغی دووەم دا لە سەر ململانێکانیان بەردەوام دەبن.

سەرپەیڤ