May 09, 2023 02:23 Asia/Tehran
  • پاڵپشتیی زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا بۆ کاندید بوونی قلیچدارئۆغڵو

ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لە تورکیا وا دەردەخات کە کەمال قلیچدارئۆغڵو کە ڕکابەری سەرەکیی سەرۆک کۆماری ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیاو سەربە پارتی هاوپەیمانیی گەلە، پێدەچێت زیاتر لە ٦٦%ی دەنگەکانی ئەو سێ پارێزگایە بەدەستبهێنێت کە زۆرینەیان کوردن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین و وانی تورکیا بە بەشداریی ٥٩٧٩ کەس ئەوە دەردەخات کە ٧٦.٣% لە دیاربەکر، ٧٣.٨% لە وان و ٦٦% لە ماردین لەگەڵ کەمال کلیچدارئۆغڵودان ودەنگ بەو دەدەن.

بەگوێرەی ئەم ڕاپرسییە، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا لە 14ی ئایاردا ڕوون نەبێتەوە و خولی دووەم دوابخرێت، ئەوا 69.4 بۆ 78.5%ی خەڵکی پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین و وان دەنگ بە کلیچدارئۆغڵو دەدەن.

هاوکات «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا، هەوادارێکی زۆری هەیە لە پارێزگای ئۆرفا. بەگوێرەی ڕاپرسییەکان لەسەدا 57ی پارێزگای ئۆرفا ڕایانگەیاندووە کە دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن.

سەرپەیڤ