May 10, 2023 17:56 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی «کلیچدارئۆغڵو» لەسەر بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان

«کەمال کلیچدار ئۆغڵو» کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا داوای لە لایەنگرانی کرد ھەر لە ھەمان خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا ھەموو شتێک یەکلا کەنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «کەمال کلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەردا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپۆزسیۆن بۆ جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە خێراکان دەبێت زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

«کەمال کلیچدارئۆغڵو» ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بڕیارە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کارەکان تەواو بکەین، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیشدا زۆرینە بەدەست دەهێنێت.

لە هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا، کۆی گشتیی ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ کەس لە دەرەوەی تورکیا دەژین.

سەرپەیڤ