حوزه‌یران 13, 2023 12:48 Asia/Tehran
  • ئەردوغان گەییشتە کۆماری ئازەربایجان

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی سەردانێکی فەرمی و دیپلۆماسی گەییشتە باکۆی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئازەرتاک، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ «ئیلهام عەلییەف» لە کۆماری ئازەربایجان وتووێژ بکات و دواتر ئەو دانوستانانە بە ئامادەبوونی شاندەکانی دوو وڵات بەردەوام دەبن.

وەک باسی دەکرێت، دوای ئەو دانوستانانە، ئەردۆغان و عەلییەف لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان کۆبوونەوەیەکیان دەبێت.

بە پێی سەرچاوە تورکییەکان؛ ئەردۆغان و عەلییەف تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانە دەکەن کە گیراونەتەبەر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

سەرپەیڤ