حوزه‌یران 18, 2023 16:23 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا،«کەمال کلیچدار ئۆغڵو» سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی ئۆپۆزسیۆنی بە "دیکتاتۆر" ناوبرد، بەهۆی ئەوەی دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مانگی مای ڕابردوو، دەستی لە سەرکردایەتی پارتەکەی نەکێشایەوە.

ئەردۆغان وتی: ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە چلۆن ئەم کەسانەی وا لاقی دیموکراسی بۆ گەل لێ دەدەن، کاتێک باس لە دەستلەکارکێشانەوە و وازھێنان لە سەرکردایەتی پارتەکەیان دەکرێت، بە شەوێک دەبنە دیکتاتۆر.

ئەردوغان تیشکی خستە سەر ناکۆکیی نێوان «ئەکرەم ئیمام ئوغلو» سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵ و «کلیچدار ئوغلو» و وتیشی: ئەوەی لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن قەوما ڕوونی کردەوە کە تورکیا گلۆن ڕووبەڕووی کارەساتێک ببووەوە، چونکو شەڕوقڕەیان ھێشتا کۆتایی پێ نەھاتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆپۆزسیۆن پێش هەڵبژاردنەکان لەگەڵ "تیرۆریستان" لۆبی کردبوو و وتیشی: گەلەکەمان نایەوێت ئۆپۆزسیۆنێک ببینێت کە بۆ گەییشتن بە دەستەڵات هاوکاریی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات.

لەم دواییانەدا هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوای «ئیمام ئۆغڵو» داوای لە «کلیچدارئۆغڵو» کردووە کە جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرکردایەتیی حزبەکە کاندید نەکاتەوە، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ناو حزبەکە خۆش بکرێت.

سەرپەیڤ