تشرینی دووه‌م 06, 2023 19:10 Asia/Tehran

وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا وتی: حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی دەزگەی دڕندەکاریە.

عومەر چلیک ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ دەزگەی دڕندەکاریەو وڵاتانی عەرەبی و لەدوای هەر قەڵاچۆیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسڕائیل مافی خۆیەتی کە بەرگری لەخۆی بکا، ئەو ڕژیمە هان دەدەن بۆ دووپاتکردنەوەی دڕندەکاری زۆرترو ئەو کەسانەش کە دەڵێن ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکا بۆخۆیان هۆکاری دڕندەکاری بەدژی مرۆڤایەتین و ئەو کەسانەش کە ئەو ڕژیمە هان دەدەن بۆ قەڵاچۆی زۆرتری خەڵکی غەززە پاڵپشتی ئەو دڕندەکاریانەن.

وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا هەروەها وتی کە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە سیاسەتی قەڵاچۆکردن پێوشوێن دەگرێ و سەرەڕای ئەوەش وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدەنگێکی بەرز باسی مافی مرۆڤ دەکەن و بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ هێڵێکی سوور بۆ ئیسڕائیل دیاری ناکەن بەو رأیمە دەڵێن کە زیاتر لەوەش دڕندەکاری بکا.

سەرپەیڤ