ڕەخنەی ئەردوغان لە جەنایەتەکانی نەتانیاهوو لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i423534-ڕەخنەی_ئەردوغان_لە_جەنایەتەکانی_نەتانیاهوو_لە_غەززە
ئەردوغان بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی نەتانیاهوو لە غەززە بەهیوای دەربازبوون لە دادگەیی کرانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2023 12:10 Asia/Tehran

ئەردوغان بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی نەتانیاهوو لە غەززە بەهیوای دەربازبوون لە دادگەیی کرانی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کاتی گەڕانەوەی لە یونان لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە شەیڕ غەززە و جەنایەتەکانی رژێمی ئیسراییل و نەتانیاهوو دژ بە خەڵکی ئەم ناوچەیە وتی: نەتانیاهوو جەنایەتەکانی لە غەززە لەبەر زیاتر کردنی تەمەنی سیاسیی خۆی و هەروەها هەڵاتنی لە دادگەیی کران ئەنجام دەدات. سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت؛ ئەگەر نەتانیاهوو بڕوات، ئەم ناوچە ئاشتی و ئارامی بە خۆیەوە دەبینێ.

ئەردوغان نەتانیاهووی بە قاتڵ و قەسابی غەززە ناو برد و شووبهاندیشی بە "میلۆشۆڤیچ"ی سەرۆک کۆماری یوگوسلاڤیا، ناسراو بە قەسابی باڵکان کە لە دادگەی نێودەوڵەتیدا دادگەیی کرا. 

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: نەتانیاهوو و یارمەتیدەرەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسراییل دەبێ دادگەیی بکرێن. ئێمە بە سێ هەزار پارێزەرەوە پێ و شوێنی ئەم پرسە دەگرین.