شوبات 09, 2024 16:15 Asia/Tehran

ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە تورکیا بەدژ پەیوەندییەکانی حکومەتی"رەجەب تەییب ئەردۆغان" لەگەڵ رژیمی نەژادپەرستی ئیسرائیل، هەروا بەردەوامە.

ئەوە، یەکەمجار نیە کە خەڵکی تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر سیاسەتە دووفاقییەکانی حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان لەهەمبەر رژیمی ئیسرائیلدا. حەفتەی رابردوو، تاقمێک لە لاوانی تورک لەهەمبەر هۆڵدینگی"زورلو" کە سەرقاڵی دابینکردنی کارەباری رژیمی زایۆنیە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان سازدا. ئەم حەفتەش خەڵکی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەناردەکرانی پۆڵای ئەو وڵاتە بۆ سەرزەوینە داگیرکراوەکان، لەبەردەم کۆمپانیای بنێری پۆڵا، کۆبوونەوە. لەڕاستیدا، سیاسەتە دووفاقیی و دژبەیەکەکانی بەرپرسانی حکومەتی ئانکارا لەگۆشەنیگای خەڵک و شرۆڤەکارانی تورک، شاراوە نەماوە.

"ئیبراهیم قەهوەچی" لە شرۆڤەکارانی بەناوبانگی ئابوریی لە تورکیا بەخستنەڕووی ئامارێکی ڕوون و شەفاف لەبارەی ئاستی هەناردەی تورکیا بۆسەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، خوازیاری بایکۆتی هەناردە بۆ ئیسرائیل بوو.

ئێستا، ٢٥ لەسەتی پێداویستیی رژیمی زایۆنی بە پیشەسازیی پۆڵا لەلایەن تورکیاوە دابین د ەبێ. سەرباری ئەوەی کە بەرپرسانی حکومەتی ئانکارا بەدانی دروشمی توند بەدژ ڕێبەرانی رژیمی زایۆنی و شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی لەدژ خەڵکی بێ دەسەڵاتی غەززە، بەناو سیاسەتی دەرەوەی رژیمی ئیسرائیل شەرمەزار دەکەن بەڵام هاوکاریی ئابوریی ڕوولەزیادبوونی تورکیا لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی پێشاندەری ئەوەیە کە دانی دروشمی دژە ئیسرائیلی، یەکێکە لە ڕێگاکانی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی تورکیا لە ڕاستییەکانی ئێستای غەززە.

لەهەمان کاتدا، واپێ دەچێ لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی تورکیا، بەرپرسانی ئانکارا بە هێنانەئارای لێدوان لەدژ رژیمی ئیسرائیل هەوڵ دەدەن، بیروڕای گشتیی تورکیا لە سیاسەتە دووفاقییەکان بەلاڕێدا ببەن. گومان لەوەدانییە کە ڕێبەرانی تورک، خۆیان بە بەرەڤانیکەری ئارمانجی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەناسێنن بەڵام هاوکات لەگەڵ پەرەپیدانی ئاستی هاوکارییە ئابورییەکان وهەناردەی کاڵا سەرەکییەکان بۆ رژیمی زایۆنیستی، لەسەر بەهێزکردنی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو رژیمە ئاپارتایدو رەگەزپەرستە جەخت دەکەنەوە. 

سەرپەیڤ