شوبات 24, 2024 15:15 Asia/Tehran

نیوەشەوی ڕابردوو پولیسی تورکیا بە بڕیاری دادڤانی دادگەری ئیستامبووڵ پازدە ئەندامی سەر بە گروپی فەتۆی سەربە فەتحوڵڵا گولەنی دەست بەسەر کردن.

نیوەشەوی ڕابردوو پولیسی تورکیا بە بڕیاری دادڤانی دادگەری ئیستامبووڵ پازدە ئەندامی سەر بە گروپی فەتۆی سەر بە فەتحوڵڵا گولەنی دەست بەسەر کردن. ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاودەستی بۆ ڕێکخستن و زیندووکردنەوەی ئەو گروپە تیرۆریستیە لەنێو هێزی ئاسمانی تورکیادا دەستبەسەر کراون.

دەوترێ کە ماڵێ چەند کەسێکیان کە ناوی "ماڵی بێخەم"یان لەسەر داندراوە لەلایەن پۆلیسەوە پشکندراون و بڕێکی زۆر پارەو بەڵگەی ڕێکخستنی گروپی تیرۆریستی فەتۆ دۆزراوەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

"عەلی یەرلی کایا"ی وەزیری نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە حەوت کەس لەو گیراوانە ئەفسەری دەرکراوو ئەوانی تریان کەسی ئاسایین و لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا چوار هەزارو بیست و دوو هەڵمەت بەدژی ئەو گروپە تیرۆریستیە بەڕێوە چوە کە لەئاکامی دا شەش هەزارو چلوپێنج گومانلێکراو گیراون.

حکومەتی ئەو وڵاتە فەتحوڵڵا گولەن و ڕێکخراوەکەی تۆمەتبار دەکا کە کودەتاکەی پازدەی مانگی جولای ساڵی دوو هەزارو شازدەی ڕیکخستوە.

کاربەدەستانی ئەو وڵاتە پێ یان وایە کە گروپەکەی فەتحوڵڵا گوڵەن بەهۆی دزەکردنە نێو دامودەزگا حکومی و ئاسایشیەکان بواری بۆ ئەو کودەتایە ڕەخساندوە. 

سەرپەیڤ