ئادار 07, 2024 14:00 Asia/Tehran

داواکارى گشتى تورکیا دەستگیرکردنى ١٩ کەسی لە ئەنقەرە ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانە بەتۆمەتى پەیوەندییان بە پەکەکەوە دەستگیرکراون

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی   ئەنقەرە، لەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی تیرۆرەوە بەڕەوەدەچێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و کەجەکە و کارکردن لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکرات لە چوارچێوەی پێکهاتەی گەنجانی ڕێکخراوەکەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکراوە.وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنەکە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، دەستیان بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان کرد.

سەرپەیڤ