نیسان 12, 2024 11:00 Asia/Tehran
  • قەدەغەی هەناردەی تورکیا بۆ ڕژێمی زایۆنی

تورکیا هەناردەکردنی پەنجا و چوار بەرهەمی خۆی لەوان سووتەمەنی جێت، ئاسن و پۆڵای بۆ ڕژێمی زایۆنی بە قەدەغە ڕاگەیاند.

هاوکات لەگەڵ تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی، تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەستی داوەتە بەرتەسکی دانان لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بۆ ئیسراییل. بە وتەی "هاکان فیدان" وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئانکارا داوای کردبوو ڕێگا بدەن بە فڕۆکە باریی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بگەیەنێتە دەستی فەلەستینییەکان، بەڵام ڕژێمی زایۆنی نەیارەتی کرد لەگەڵ ئەو داخوازە و قەبووڵی نەکرد. پاش ڕەت کرانەوەی داخوازەکەی ئانکارا لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، تورکیا پەنجا و چوار بەرهەمی خۆی لەوان سووتەمەنی جێت، ئاسن، پۆڵا و کەرەستەی بیناسازیی بۆ ئیسراییلی بە قەدەغە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا قەدەغەی هەناردە بۆ ڕژێمی زایۆنی تەنیا ئەو کاتەی هەڵدەوەشێتەوە کە ئیسراییل ملکەچی یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکان بێ و ڕازی بێ بە دامەزرانی ئاگربڕ.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان بەجاران داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کردووە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئەم ڕژێمە بپچڕن.

سەرپەیڤ